هەرێم نیوز
هێزەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع ناسراو ئەبو محمەد جۆلانی زیاتر لە 12 هاوڵاتی مەدەنییان لە میوانخانەیەکدا گولەباران کرد.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، کە 12 هاوڵاتی مەدەنی دروز لە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سوریاوە لە میوانخانەیەکی شاری سوەیدا کوشت، کە پێشتر ڕۆژی سێشەممە چوونەتە ناو ئەو شارە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەندامانی وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ دوای هەڵکوتانە سەر میوانخانەی ڕەدوان لە سوەیدا، هەستاون بە کوشتی ئەو 12 هاوڵاتییە".
کلیپێکی ڤیدیۆیی کە لە سۆشیال میدیادا بڵاوبووەتەوە، لانیکەم 10 کەس بە جلوبەرگی مەدەنییەوە لەناو میوانخانەکەدا خەڵتانی خوێن کراون، هەندێکیان لەسەر زەوی پاڵکەوتوون، هەندێکی دیکەیان لەسەر قەنەفە. وێنەی شێخەکانی دروز بەسەر زەوییەکەدا بڵاوبوونەتەوە.