دواین هەواڵ

ئابوری‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجوومەنی وەزیران بۆ پرسی مووچه‌ کۆدەبێتەوە

هەرێم نیوز
سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەش پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە.

 بە پێی زانیارییەکان، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، سبەی بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی دانوستان و گفتوگۆکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی و پێشهاتەکانی تایبەت بە مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت دەکات. 

سبەی لە ئەنجوومەنی وەزیران ئەم پرسانە تاوتوێ دەکرێن:
-بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان.
-ڕێڕەوی دانوستان و گفتوگۆکان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ.
 -دوا پێشهاتەکانی تایبەت بە مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP