دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 رۆژ پێش ئێستا

شاندێکی بەغدا گەیشتە هەرێم

هەرێم نیوز 

لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی ئەو خاڵانەی كە لە نێوان هەولێر و بەغدا لەسەری ڕێككەوتوون، ئەمڕۆ لیژنەیەكی تایبەت لە بەغداوە هاتووتە هەولێر و كاری سەرەكی لیژنەكەی بەغداش هەڵسەنگاندنە بۆ توانای بەرهەمهێنانی نەوت لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم.

بەگوێرەی زانیارییەكان ئەم لیژنەیەی كە ئەمڕۆ هاتوونەتە هەرێمی كوردستان لە سبەی یەك شەممەوە دوور لەچاوی كامێراكان و ڕاگەیەندنەكان دەستبەكارەكانیان دەكەن كە كارەكەیان بریتییە لە سەردانیكردنی مەیدانی بۆ كێلگە نەوتییەكانی هەرێم و دواتر لە ڕاپۆرتێكدا هەڵسەنگاندن بۆ توانای بەرهەمهێنانی نەوت دەكەن لەو كێڵگە نەوتییانە.

ئاماژە بەوەشكراوە، یەكێكی دیكە لە كارەكانی ئەو لیژنەیە لێكۆڵینەوە دەبێت لەو زەرەرو زیانانەی كە بەهۆی هێرشە درۆنییەكانەوە كراوەتە سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم، بۆ ئەومەبەستەش لە ڕاپۆتێكدا ئاماژە بەكۆی زەرەروزیانەكان دەكەن و ئەوەش ڕووندەكەنەوە كە هێرشانە تاچەند كارگەریان هەبووە لە كەمكردنەوەی توانای دەرهێنانی نەوت لەو كێڵگانە.

هاتنی ئەو لیژنە تایبەتەی بەغدا لەكاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم ئەوەی ڕاگەیاندبوو كە سبەی یەك شەممە بڕی 120 ملیار دینار لە هەولێرەوە رشەوانەی بەغدا دەكەن لە بەرامبەر ناردنی مووچەی مانگی پێنج كە بڕەكەی زیاتر لە 950 ملیار دینارە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP