هەرێم نیوز
پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، بە بیانووی ژماردنی پارەکە، پارەکە وەردەگرن و بۆ شوێنێکی نادیار ڕادەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، دوای تۆمارکردنی سکاڵای هاووڵاتییەک لەسەر ئەوەی کەوا لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری هەولێر پارەی لێ دزراوە، دەستبەجێ دەستمان بە لێکۆڵینەوە کرد و بۆمان دەرکەوت کەوا باندێکی پێنج کەسی، کە بە ڕەگەز عەرەبی سووریان.
باسی لەوەشکرد، لە ڕێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە ڕیکلامیان دەکرد بە دراوی لیبییەوە یاخود ئاڵوگۆڕی 100 دۆلار بە 130 هەزار دیناری عێراقی بە نرخی بانکی ناوەندی، دوای ئەوەی کەوا لەگەڵ دادخواز ڕێکدەکەون بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی پارەکە بکەن و لە شوێنێک یەکتر ببینن، بە بیانووی ژماردنی پارەکە، پارەکە وەردەگرن و بۆ شوێنێکی نادیار ڕادەکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.