هەرێم نیوز
بەپێی ڕاپۆرتی شارەزایانی بواری كەشناسی، شەپۆلێكی دیكەی گەرما لە كۆتایی ئەم هەفتەیەوە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێك ناوچە لە 50 پلەی سەدی نزیك دەبێتەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی ڕایگەیاند، سبەی دوو شەممە 21/7/2025 لە ئەنجامی کاریگەری بارستە ھەوایەکی لاوازی دەریای ناوەراست پلەی گەرمی لەناوچەکانمان بەراورد بە ئەمڕۆ 1 تا 2 پلە نزم دەبێتەوە.
ڕاشیگەیاند، لە ڕۆژی چوار شەممە 23/7/2025 شەپۆلی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق دەستپێدەکاتەوە و تا کۆتایی ئەم مانگە بەردەوامی ئەبێت.
وەك ئەو شارەزا كەشناسییە پێشبینی كردووە، بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو لەماوەی کاریگەری ئەو شەپۆلە گەرمایەدا لە 23 بۆ 30ی تەمموز بەم جۆرە دەبێت:
سلێمانی 44 بۆ 45 پلە
هەولێر 45 بۆ 46 پلە
دهۆک 44 بۆ 45 پلە
هەڵەبجە 45 بۆ 46 پلە
کەرکوک 46 بۆ 47 پلە
ئیدارەی گەرمیان 46 بۆ 48 پلە
ئیدارەی راپەرین 45 بۆ 46 پلە
ئیدارەی سۆران 44 بۆ 45 پلە
ئاماژەی بەوەشكرد، لە کۆتایی مانگ بۆ سەرەتای مانگی داھاتوو ئەگەری نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما ھەیە.