هەرێم نیوز
دادگای باڵای فیدراڵی دوو سکاڵای لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان ڕەتکردەوە و ئاماژە بەوە دەدات، بڕیاردان لەسەر ئەو بابەتە، لە تایبەتمەندیی دادگاکە نییە.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە، دادگاى باڵاى فیدڕاڵى عێراق دوو سكاڵاى له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان كوردستان ره‌ت كرده‌وه كه به ژماره‌ى 88 و 91 له دادگاى باڵاى فیدڕاڵى تۆمار كراون. نووسینگه‌ى راگه‌یاندنى د. نه‌هله فه‌ندى په‌رله‌مانتار بڵاوى كردووه‌ته‌وه، "هەر ئێستا لە دادگای فیدڕالی عیراق، بڕیاری هەڵوەشانەوەی هەر دوو سكاڵای ئۆپۆزیسیۆن دژ بە پەرلەمانی کوردستان وسەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان درا".
دادگاى فیدڕاڵى له ماڵپه‌ڕى فه‌رمى خۆى روونى كردووه‌ته‌وه، هه‌ر دوو داواكه په‌یوه‌ستن به بڕیارێك كه له 13ى ئه‌م مانگه دراوه، پێوه‌ندى به سكاڵاى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان هه‌یه. یه‌كێك له سكاڵاكهرهكان له په‌یجى خۆى ئاشكراى كردووه، سكاڵاكهى ره‌ت كراوه‌ته‌وه، چونكه له دادگاى فیدڕاڵى پێیان راگه‌یاندووه، له پستۆڕى ئه‌وان نییه.
ئەمە لە کاتێکدایە، ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لە 20ی تشرینی یەکەمی 2024 بەڕێوەچوو و زیاتر لە سەدا 70ـی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان بەشدارییان لە دەنگدانەکەدا کرد.