هەرێم نیوز
ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی ئەو کچەی کە باوکی خۆی کوشت لە ناحیەی شەمامکی راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، سەبارەت بە ڕووداوی کوشتنی هاوڵاتی (عادل نوری ) لە ناحیەی شەمامک ،لە سەر ئەم ڕووداوە بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر سێ تۆمەتبارمان دەستگیر کرد بەناوەکانی(س ، ع ، ن) و(ث ، ن ، س) و (خ ، ع ، ق ).
باسی لەوەشکرد، دەکەنە کچ و هاوسەر و برای کوژراوەکە، لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کێشەکە کۆمەڵایەتیەو تۆمەتبار(س ، ع ، ن) بەچەکی جۆری (کلاشینکۆف) باوکی خۆی کوشتوە.
ڕوونیشیکردەوە، هەروەها هەریەک لە تۆمەتباران (ث ، ن ، س) و (خ ، ع ، ق) کە هاوسەر و برای کوژراوەکەن ،هۆکار و هاندەر بونە بۆ ئەنجامدانی ئەم تاوانە.