هەرێم نیوز
پەرلەمانی توركیا، ئەمڕۆ كۆمسیۆنێكی 51 كەسی بۆ چارەسەری پرسی ئاشتی دروستكرد و داوای لەپارەتە سیاسیەكان كردوە تا كۆتایی ئەم مانگە ناوی ئەندامەكانیان بنێرن. پارتی داد و گەشەپێدان (ئاک پارتی)ـی دەسەڵاتداری توركیا، بە 21 ئەندام زۆرترین ئەندامی هەیە و دەم پارتیش چوار ئەندامی لە كۆمسیۆنەكە هەیە.
ئەمڕۆ هەینی میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بە نووسراوێک فراکسیۆنەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە لیژنەیەکی 51 کەسیی بۆ جێبەجێکردنی پرسە یاساییەکانی تایبەت بە پرۆسەی ئاشتی پێکدەهێنرێت.
کورتوڵموش ڕوونیکردووەتەوە کە ئەندامانی لیژنە پەرلەمانییەکە بەم شێوەیە دابەش کراون: 21 ئەندام لە ئاک پارتی، 10 لە جەهەپە، 4 لە دەم پارتی، 4 لە مەهەپە، 3 لە ئیی پارتی، 3 لە یەنی یۆڵ.
هەریەک لە هودا پار کە پارتێکی ئیسلامیی باکووری کوردستانە لەگەڵ یەنی ڕەفاهـ، پارتی کرێکارانی تورکیا، ئەمەک پارتی، پارتی چەپی دیموکرات وپارتی دیموکراتی یەک ئەندامیان لە لیژنەکەدا دەبێت.
بەو پێیەش کورد پێنج ئەندامی لە لیژنەکەدا دەبێت.
بەڵام لەبەر ئەوەی پێشتر ئیی پارتی رایگەیاندبوو بەسداری لە لیژنەکەدا ناکات، بۆیە ژمارەی لیژنەکە بۆ 48 ئەندام کەم دەبێتەوە.
لە نووسراوەکەی سەرۆکی پەرلەمانی تورکیادا داوا لە فراکسیۆنەکان کراوە کە ڕۆژی 31ی تەمووز دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی ناوی ئەندامانی لیژنەکە.