دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

وەیسی ئاکتاش دوای ٣١ ساڵ لە زیندانی ئیمرالی ئازاد کرا

هەرێم نیوز

وەیسی ئاکتاش، کە لە زیندانی ئیمراڵی بەندکرابوو، خەڵکی دیاربەکری باکووری کوردستانە، بەتۆمەتی دابەشکردنی خاکی تورکیا و ئەندامێتیی پەکەکە زیندانیی کرابوو.

ئاکتاش بە ٣٠ ساڵ زیندانیکردنی سزادرابوو، هەرچەندە سزاکەی لە مانگی نیسانی ٢٠٢٤ تەواوکردبوو، بەڵام ئازادکردنەکەی دواخرابوو.
بەگوێرەى میدیاکانی تورکیا، وەیسی ئاکتاش رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە ئازادکراوە.

وەیسی ئاکتاش کە لە زیندانی ئاسایشی باڵای جۆری ئێف ئیمرالی زیندانی کرابوو، دوای ٣١ ساڵ و سێ مانگ ئازاد کرا. ئاکتاش دوای ئەوەی ٣٠ ساڵ زیندانی تەواو کرد، لە ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٤ بە شێوەیەکی یاسایی سزای ٣٠ ساڵەکەی تەواو کرد، بەڵام ئازادکردنی ئاکتاش بە بڕیاری دەستەی کارگێڕی و بەدواداچوون بۆ ماوەی ساڵێک دواخرا.

دوای یەک ساڵ ئازادکردنی ئاکتاش بۆ سێ مانگی دیکە دواخرا. دوای دواخستنی ساڵێک و سێ مانگ، ئاکتاش لە ٢٥ی خاکەلێوە لە زیندانی ئیمرالی ئازاد کرا.

وەیسی ئاکتاش لە ساڵی ٢٠١٥ لەگەڵ مەهمەت سایت یڵدرم، عومەر حەیری کۆنار، چەتین ئەرکەش و نەسروڵڵا کوران، بۆ ئەرکی سکرتاریەت لە کاتی بەناو "پرۆسەی چارەسەرکردن" لە نێوان ساڵانی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٥ بۆ زیندانی ئیمرالی گوازرایەوە زیندانی کریکالێ ، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە لەوێیە.

ئازادکردنى ئەو زیندانە لەکاتێکدایە، دوێنێ رۆژی ٢٥ی تەممووزی ٢٠٢٥شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، لە گرتووخانەی ئیمراڵی، دیدارێکی سێ کاژێر و نیویمان لەگەڵ  عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئەنجامدا.

بیروبۆچوونمان لەبارەی ئەو دیدارانەوە ئاڵوگۆڕکرد کە لە رۆژانی رابردوودا وەک شاند لەگەڵ سەرۆککۆمار، وەزیری داد و سەرکردەی پارتە سیاسییەکان ئەنجامماندابوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP