هەرێم نیوز
لەو ماوەیەی یەڵماز گۆنای لەسێیەم جاری زیندانی بوونی لە 1972 ـ 1974 لە زیندانی (سەلیمیە) لە ئەستەنبول ، چەندین نووسین و نامەی مێژوویی نووسیووە، لەوانە سێ ڕۆمان و چەند نامەیەكن، كە (لە كتێبی Selimiye Mektuplan لە زمانی توركی وەرگیراوە، لەوانه
نامەی ژمارە 1 لە 5ی ئەپریلی 1974
ئازیزانم ..ئەی ئەوانەی بۆ چركەیەكیش لە دڵما ون نابن
من ئێستا لە زیندانێكی ساردو سڕ دا ئەو نامەیەتان بۆ دەنووسم
هیچ شتێ لەبەر چاوما ناجوولێ ، تەنیا و تەنیا دوكەڵی جگەرەكەم نەبێ.
دیوارەكان ئەستوورو دەرگا یەكی ئاسنین ، جگە لەو كاتانە نەبێت نانمان بۆ دێنن، هیچ كاتێكی تر ناكرێتەوە،
بەڵام دەرگای دڵی من بۆ ئێوەو بۆ ئازادی، هەردەم لەسەر گازەرەی پشتە.
دەزانم كەسانێك هەن لەدەرەوەی ئەو زیندانە، لەسەر هەمان ئەو رێچكەیەن كە رۆژێ لەرۆژان من پێیدا تێپەڕیووم، بەڵام داوای پاكانە بۆ كردن لەكەسیان ناكەم، وەك ناشمەوێ بە چاوی كەسێكی قوربانی بەخش لێم بڕوانن، جگە لە مرۆڤێك نەبێ ، خەون بەئازادییەوە دەبینێ.
زۆر جاران هەندێ وێنەی ڕابووردوو، وەك پارچە مینێك بەسەر دەروونمدا دەتەقنەوە،
وێنەی دایكم كە بەبێ ئارامی لەبەر دەرگا وەستاوەو چاوەڕوانی هاتنەوەی من دەكات،
دەنگی بڵندی باوكم ، كە داوای ئەوەم لێ دەكات ڕاست بڵێم و هەرگیز درۆ نەكەم ، نە لەگەڵ خۆم نە خەڵكی تر.
ئێستاش من هەرگیز پەشیمان نیم لەوەی كردوومە،
چونكە سینەما بژاردەی منە لە ژیانمدا ، وشەكانیشم چەكی بەرگری كردنم بووە لەخۆم و گەلەكەم.
ئەگەر هەر ئەمڕۆش لەناو چوار دیواری ئەو زیندانەدا بمخنكێنن، چاوم هەر لەڕووناكیەو و هەر دەنووسم و هەر دەنووسم .
دەنووسم بۆ ئەوانەی دەنگیان نیە.
بە كوڕەكەم بڵێن :
ئەو لەمن دوور نیە، چونكە هەموو شەوێ دێتە خەونم.
پێی بڵێن
ئەشقی شێتانەی من لەشیشە ئاسنینەكانی زیندان بەهێزترە
براتان
یەڵماز
سەرچاوە :
Yilmaz Guney
Leeters from prison
خانەی بڵاوكردنەوەی Belge Yayinlari ئە ستەمبول 1999