دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

بارزانی: دەبێت هەمو لایەك بزانن هەتا ئەقڵییەتی شۆڤێنی مابێت، عێراق هیچ كات ناحەسێتەوە

هەرێم نیوز

بارزانی لە ساڵیادی ئەنفالی بارزانییەکان رایگەیاند، ئەو عەقلیەتەی لەپشتەوەی ئەو تاوانە و تاوانەكانی تر بو عەقلیەتی شۆڤینی و نكۆڵیكاری بو كە بۆ هەمو عێراق بوە سەرچاوەی نەهامەتی و دواكەوتن، بە داخەوە هێشتا هەندێك كەس هەن كە عیبرەتیان لە مێژو وەرنەگرتوە و هەر بەو عەقلیەتە سیاسەت دەكەن، "دەبێت هەمو لایەك بزانن هەتا ئەو عەقلیەتە مابێت، عێراق هیچ كات ناحەسێتەوە".

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ بارزانی له‌ یادی 42 ساڵەی ئەنفالی بارزانییەكان، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لە درێژایی ساڵدا كەم ڕۆژ هەن یادی كارەسات و تاوان و زوڵمێك نەبێ كە لە لایەن حكومەتەكانی عێراق دەرهەق گەلی كوردستان نەكرابێت، 42 ساڵ بەر لە ئێستا لە ڕۆژێكی وەكو ئەمڕۆ ڕژێمی پێشوی عێراق هەشت هەزار پیاوی پیر و گەنجی بارزانی لە تەمەنی نۆ ساڵ هەتا پیرەمێردی نەوەد ساڵان بەزۆر ڕاپێچی بیابانەكانی باشوری عێراقی كردن و لەوێ دڕندانە كۆمەڵكوژیكردن".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئەو تاوانە بەشێك لەو تاوانانە بو كە بەسەر ڕۆڵەكانی گەلی كوردستاندا هاتوە، هەر لە بێسەروشوێنكردنی دوازدەهەزار گەنجی فەیلی و ئەنفالی گەرمیان و بادینان و كیمیانبارانكردنی هەڵەبجە و دەڤەرەكانی تری كوردستان بگرە هەتا تەعریب و ڕاگواستنی بەزۆری هاوڵاتیانی كورد.

بارزانی ده‌ڵێت، "ئەو عەقلیەتەی لەپشتەوەی ئەو تاوانە و تاوانەكانی تر بو عەقلیەتی شۆڤینی و نكۆڵیكاری بو كە بۆ هەمو عێراق بوە سەرچاوەی نەهامەتی و دواكەوتن، بە داخەوە هێشتا هەندێك كەس هەن كە عیبرەتیان لە مێژوو وەرنەگرتووە و هەر بەو عەقلیەتە سیاسەت دەكەن. دەبێ هەموو لایەك بزانن هەتا ئەو عەقلیەتە مابێت، عێراق هیچ كات ناحەسێتەوە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP