دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

بەرگری شارستانی هەرێم: ڕێگری بکەن لە چوونی منداڵەکانتان بۆ مەلەکردن

هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان ئاماری خنكان لە ڕووداوە جیاجیاكانی ناوچەكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە.

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەم ئێوارەیە دوو هاونیشتمانی لە پۆندی پریس لە پارێزگای هەڵەبجە خنکان، کە یەکێکیان لەدایکبووی ساڵی 2003 و قوربانییەکەی دیکە لەدایکبووی ساڵی 1994.

ئاماژەی بەوەشداوە، تەنیا ئەمرۆ 6 کەس خنکاون، بۆیە داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست، دایک و باوکان، گەنجانی ئازیز دەکەین، دووربکەونەوە لە مەلەکردن، سروشتی ئاوەکان لە هەرێمی کوردستان شیاوی مەلەکردن کردن نین و سەلامەتی خۆت لەهەموو شتێک گرینگترە.
ڕاشیگەیاندووە، کۆی گشتی ئاماری خنکان لەم ساڵدا گەیشتە 43 کەس کە زۆربەیان تەمەنیان لە 25 ساڵ کەمترە.

جەختیشی كردۆتەوە، گرنگە دایک و باوکان بەهیچ شێوەیەک رێگا بە منداڵەکانیا نەدەنن بچنە ئەم شوێنانە بۆ مەلەکردن: زێ ، ڕووبار، بەنداو، پۆند و گۆماوەکان.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP