هەرێم نیوز
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەڵمەتی دەستگیركردنی دەرۆزەكەران بەردەوامە و نۆ دەرۆزەکەر دەستگیرکران.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی هەڵمەتی دەستگیركردنی دەرۆزەکەران لەشاری سلێمانی، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، نۆ دەرۆزەکەریان دەستگیرکرد کە لەشەقام و شوێنە گشتییەکاندا کاری دەرۆزەکەریان دەکرد.
ئاماژەبەوەشدراوە، ئێستا دەستگیرکراوەکان لە سەرجەمیان خەڵکی دەرەوەی شاری سلێمانین، بەبڕیاری دادوەری تایبەتمەند ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە کە هەڵمەتی دەستگیركردنی ئەو كەسانەی كاری دەرۆزەكردن دەكەن بەردەوام دەبێت و دەرۆزەكەران دەستگیردەكرێن و ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.