دواین هەواڵ

ئابوری‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

تۆمارکردنی منداڵ، گواستنەوەی فۆرم یان فۆڕم بۆ خێزانی نوێ کارا دەکرێت

هەرێم نیوز 

بەرپرسی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراکی هەولێر رایگەیاند، لە 1 ی ئەیلولەوە تۆمارکردنی منداڵ ، زیادکردنی تاک، جیاکردنەوە و گواستنەوە لە سیستمی ئەلکترۆنی خۆراک کارا دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی ئەیلولی 2025، ڕوبار عومەر، بەرپرسی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراک لە هەولێر ڕایگەیاند، یەکی ئەیلولی 2025 سیستمی خۆراک لە هەموو عێراق کارادەکرێتەوە، هەرکەسێک بە هەر هۆکارێک نەیتوانیوە ناوی تۆماربکات، لەو ڕۆژەوە دەتوانێ ئەو کارە بکات.

زیاتر لە دوو ساڵە تۆمارکردنی ناوی منداڵی تازە لە دایکبو ڕاگیراوە، ڕوبار عومەر دەڵێت، بڕیارە دوای کۆتاییهاتنی تۆمارەکە، هەموو خزمەتگوزارەیەکانی فۆرمی خۆراک لە یەکی ئەیلول بکرێنەوە، لە وانەش تۆمارکردنی منداڵ، گواستنەوەی فۆرم یان فۆڕم بۆ خێزانی نوێ.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP