دواین هەواڵ

عێراق‌

 4 رۆژ پێش ئێستا

هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کشانەوە

هەرێم نیوز

هێزەکانی سەربازییەکانی ئەمەریکا بەیانی ئەمڕۆ بەشێوەیەکی کتوپر لەهەردوو سەربازگەی عەین ئەسەد و فیکتۆریا کشانەوە.

کەناڵی سکای نیوز بڵاویکردەوە: کە سوپای ئەمریکا بە شێوەیەکی کتوپڕ تەواو هێزەکانی لە بنکەی سەربازی عەین ئەسەد و ڤیکتۆریا کشانەوەو زۆربەی هێزەکانیشی بەرەو هەولێر و وڵاتێکی دراوەسێی عێراق رەوانە کردوە.

بەپێی هەواڵی كەناڵەكە، ئەمریكییەكان هاوتا عێراقییەكانیان لەوە ئاگادار كردوەتەوە كە ئەوان پرۆسەی كشانەوەكە خێراتر دەكەن و پابەندی ئەو خشتە زەمەنییە نابن كە لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی ئەمریكا و عێراق بۆ كشانەوەی هێزەكان دیاری كراوە.

 لەسەرباگەی عەین ئەسەد نزیکەی دوو هەزار سەربازی ئەمەریکی لێبووە و لەنێو سەربازگەی فیکتۆریاش لەنێو فرۆکەخانەی بەغدا ژمارەیەک سەربازی دیکەی لێیە. 

كشانەوەی ئەمریكا لە عێراق، هاوكاتە لەگەڵ نیگەرانییەكانی ئەو وڵاتە بەرامبەر بە دەركردنی یاسای حەشدی شەعبی.

ئەمە لە كاتێكدایە كە لە دوای ساڵی 2003 و پرۆسەی ئازادكردنی عێراق، ئەمە دووەمین جارە سوپای ئەمریكا عێراق بەجێ بهێڵێت، جاری پێشوو ساڵی 2011 هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق كشانەوە، بەڵام دوای كشانەوەكە بە ماوەیەكی كەم، شەڕی تائیفی و دواتریش هێرشی تیرۆریستانی داعش و داگیركردنی چەندان پارێزگای عێراق رووی دا، ئەمەش وایكرد ئەمریكا بەپەلە هاوپەیمانێتییەكی نێودەوڵەتی لە دژی داعش دروست بكات و هێزە سەربازییەكانی بۆ عێراق بگەڕێنێتەوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP