دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

قوباد تاڵەبانی: هێشتا كورد تەواوی مافە دەستورییەكانی لە عێراق وەرنەگرتوە

هەرێم نیوز 

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، قەزیەی كورد تەنها دابینكردنی موچە نیە لە لایەن حكومەتی فیدڕاڵییەوە، ئەوە مافێكی دەستوری و پرسێكی ئیدارییە،

قوباد تاڵەبانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆنفرانسی هاوپەیمانی سۆشیال دیموكراتی وڵاتانی عەرەبی ڕایگەیاند، لە وڵاتانی عەرەبی هەمیشە دۆسیەی كورد وەك هەڕەشە سەیركراوە بەڵام ئێستا هەموان تێگەیشتون كە كورد هەڕەشە نیە، بەڵكو دەرفە بۆ ئاشتی و دیموكراسی.

ئاماژەی بەوەشكرد، هێشتا كورد تەواوی مافە دەستورییەكانی لە عێراق وەرنەگرتوە، ڕاستە چوارچێوەكە هەیە و هێشتا خەباتە سیاسی و یاساییەكان ماوە. كێشەكانی هەرێم و بەغدا لەڕێی دیالۆگ و گەڕانەوە بۆ دەستور چارەسەر دەكرێت.

قوباد تاڵەبانی، بەهەوڵ و ماندوبونێكی زۆر، هەروەها بە هەوڵی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و سەرۆكی یەكێتی لە هەموكات زیاتر نزیكترین لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی.

ئەوەشیخستەڕو، كورد نوێنەرایەتی قەزیەیەك دەكات كە هەمو ناوچەكە دەگرێتەوە، قەزیەی كورد تەنها دابینكردنی موچە نیە لە لایەن حكومەتی فیدڕاڵییەوە، ئەوە مافێكی دەستوری و پرسێكی ئیدارییە، بەداخەوە دوای ئەو هەموساڵە لە ئازادكردنی عێراق، ئێستاش پرسی موچە پرسێكە كە هەمو مانگێك دەبێت خەڵكی كوردستان چاوەڕوان بن بزانین موچە دێت، نایات، كەی دێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP