دواین هەواڵ

ئابوری‌

 3 رۆژ پێش ئێستا

زیاتر لە 465 هه‌زار مووچەخۆر لە ڕێگەی "هەژماری من"ــه‌وه‌ مووچەی مانگی شەش وەردەگرن

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، کە زیاتر لە 465،000 مووچەخۆری حکومی، مووچەی مانگی شەش بەشێوەیەکی دیجیتاڵی لە ڕێگەی هەژماری من وەردەگرن.

پڕۆژەی "هەژماری من" کە پڕۆژەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ گشتگیری دارایی و بانکی، لەوکاتەوەی کە لە ساڵی 2023 دەستیپێکردووە پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، و ئامانجیەتی زیاتر لە یەک ملیۆن مووچەخۆر تۆمار بکات و مووچەکانیان پێبدات.

خشتەی 1: ژمارەی فەرمانبەران کە بەدیجیتاڵی مووچەی مانگی شەش وەردەگرن بەپێی پارێزگا
پارێزگا سوودمەندان لە فەرمانبەرانی حکومی

لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە، تاوەکو ئێستا، زیاتر لە 900,000 سوودمەند لە فەرمانبەرانی حکومی خۆیان تۆمارکردووە بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من. هەروەها زیاتر لە 450 ئامێری ڕاکێشانی پارە لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیرکراون، کە ئەمەش دڵنیای دەدات لە دەستراگەیشتنی مووچەخۆران بە پارەکانیان بە درێژایی 24 کاتژمێری ڕۆژانە.

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی پڕۆژەی هەژماری من، دەتوانن سەردانی www.myaccount.gov.krd بکەن، یاخود پەیوەندی بکەن بە سەنتەری خزمەتگوزاری هەژماری من بە ژمارە 1991.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP