هەرێم نیوز
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، سبەی سێشەمە هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پەروەردە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە، 1ی 9ی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سبەی سێشەمە ( ٢/ئەیلولی /٢٠٢٥ ) هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پەروەردە، موچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسەرتاسەری هەرێم دابەش دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکات ڕۆژی چوار شەممە لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، مووچەی مانگی حوزەیرانی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت، کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.
ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمرۆ وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بڕی یەک ترلیۆن و حەوت ملیار دینار وەک تەمویلی موچەی مانگی 6 ی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
هەر ئەمڕۆ خشتەی مووچەی مانگی 6 بڵاوکرایەوە، ئەوانەی هەژماری منیان هەیە لە ئەمڕۆوە موچە چووە سەر هەژمارەکانیان.