دواین هەواڵ

ئابوری‌

 20 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی: لیستی موچه‌ی مانگی هه‌شت راده‌ستی به‌غدا كرا

هەرێم نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانیان رادەستی بەغدا کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە،  وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کراوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، لیستەکە لەلایەن تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە، رادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ کراوە.

ئەمە لە کاتێکدایە هێشتا بەغدا شایستە داراییەکانی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نەداوە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP