دواین هەواڵ

جیهان‌

 10 کاتژمێر پێش ئێستا

کۆشکی سپی: ترەمپ لە هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر نیگەرانە

هەرێم نیوز

وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر ڕایگەیاند کە ترەمپ بە هێرشی سەر قەتەر ڕازی نییە و خوازیاری ئاشتییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە حکومەتی ئەمریکا لە بڕیارەکەی ئیسرائیل بۆ هێرشکردنە سەر دەوحە ئاگادارکراونەتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ستیڤ ویتکۆف، ڕاوێژکاری باڵای خۆی ڕاسپاردووە، قەتەر لە هێرشە نزیکەکە ئاگادار بکاتەوە.


کۆشکی سپی هەروەها ڕایگەیاندووە، ترەمپ هێرشی ئیسرائیلی بۆ سەر ئامانجەکانی حەماس لە قەتەر بە ناخۆش وەسف کردووە.

لیڤیت ئاماژەی بەوەشکرد، ترەمپ دوای هێرشەکە لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و میری قەتەر قسەی کردووە و دڵنیایی داوەتە سەرکردەی قەتەر کە "هەرگیز ڕووداوێکی لەو شێوەیە لەسەر خاکی ئەوان دووبارە نابێتەوە".



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP