دواین هەواڵ

عێراق‌

 7 رۆژ پێش ئێستا

چوار وەزیری حكومەتەکەی سودانی رەنگە زیندانی بكرێن

هەرێم نیوز

چوار وەزیری حکومەتی محەمەد شیاع سودانی رەنگە رەوانەی زیندان بكرێن، دۆسییەكانیان لای دەستەی دەستپاکییەو لە چەند رۆژی داهاتوودا ناویان رادەگەیەنرێت.


نەبیل عەزاوی، لێكۆڵەری كاروباری سیاسی و نزیك لە سودانی،  لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سوپاسی حکومەتی سودانی کردووە بۆ ئاسانکارییەكانی لەبارەی دۆسیەی كچە روسییە رفێنراوەكە لە عێراق.

وتیشی:عێراق هێشتا لە بازنەی مەترسیداردایەو، دیپلۆماسیەتی بەرهەمهێنەری حکومەتیش بەشداربووە لە رێگیركردن لە هێرشی چاوەڕوانكراوەى ئیسرائیل بۆ سەر عێراق.

عەزاوی ئاماژەی بەوە شکردووە: پرنسیپی پاداشت و سزا لە ناو حکومەتی سودانیدا هەیەو، چوار وەزیر رەوانەی دەستەی دەستپاکی کراون و رەنگە روبەڕوی سزای زیندانی ببنەوە، لە چەند رۆژی داهاتووشدا ناویان رادەگەیەنرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP