هەرێم نیوز
هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) ڕایگەیاند، شەممە ڕابردو (13ی 9ی 2025) ئۆپەراسیۆنێکی وردی ئەمنی ئەنجامداوە بە ئامانجی دەستگیرکردنی یەکێک لە مەترسیدارترین ئەندامانی شانەکانی داعش لە ڕەققە.
هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) ئهمڕۆ سێشهممه له بهیاننامهیهكدا باسی لهوهكردوه، "ئۆپەراسیۆنەکە دوای چەند مانگێک لە چاودێری و وردی جموجوڵ و چالاکییەکانی ئهو چهكداره بوه كه ناوی حەسەن جفلی، نازناوی ئەبوعەبدۆ بوە، هێزەکانمان توانیان شوێنی حەشاردانی بدۆزنەوە و گەمارۆیەکی ئەمنی توند بەدەوریدا بسەپێنن و دواتر دەستگیری بکەن".
بەپێی بەیاننامەکەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، “جفلی کاری دروستکردنی تەقەمەنی TNT دەکات و بەسەر ئەندامانی شانەکەدا دابەشی دەکات، و کۆگایەکی تایبەت بە خۆی بۆ دروستکردنی ئەم تەقەمەنیانە بەکاردەهێنێت، لە چوارچێوەی پیلانێکی تاوانکارانە بۆ بەئامانجگرتنی خاڵە سەربازییەکان و ناوەندەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، هەروەها بۆ بە ئامانجکردنی ئۆتۆمبێل و کۆبوونەوەی هاووڵاتیانی سڤیل بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی ترس و تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا”.
ئاماژەی بەوەشدراوە، “لە کاتی هەڵمەتەکەدا، 180 قاڵب TNT و ئامێری کۆنتڕۆڵ و سویچی تەقاندنەوە و بازنەی ئەلکترۆنی، جگە لە ژمارەیەک ئامێری مۆبایل و بڕێک پارە دەستیان بەسەردا گیراوە”.