دواین هەواڵ

کوردستان‌

 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەحمەد شەرع و بەرپرسی میتى تورکیا ڕێککەوتنەکەى دیمشق و هەسەدە تاوتوێ دەکەن

هەرێم نیوز 

سەرۆکایەتی کۆماری سوریا ڕایگەیاند، لە دیمەشق، ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆمار  پێشوازی لە ئیبراهیم کالکان، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا و شاندێکى ئەو وڵاتە کردوە، لەو دیدارەدا  پێشهاتەکانی ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) تاوتوێ کردوە هەروەها جەختیان لەسەر یەکگرتوویی و یەکپارچەیی خاکی سوریا کردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی ناوچەکەش کراوە. ئاژانسی ئانادۆڵو پێشتر بڵاویکردبووەوە کە کاڵکان بەمەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی سوریا بە سەرۆکایەتی شەرع گەیشتووەتە دیمەشق بۆ تاوتوێکردنی پرسەکانی ئەمنی دووقۆڵی و ناوچەکە.

ڕۆژی 10ی ئادار، سەرۆک کۆماری سوریا و فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، مەزڵوم عەبدی، ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد بۆ تێکەڵکردنی سەرجەم دامودەزگا مەدەنی و سەربازییەکانی سەر بە ئیدارەی خۆسەری کورد لە دەوڵەتی سوریادا.

سەردانەکەی سەرۆکى میتى تورکیا لەرۆژی چوارشەممە بۆ دیمەشق بۆ دیدار لەگەڵ شەرع دوای ڕۆژێک لە ڕاگەیاندنی نەخشەڕێگایەک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی پارێزگای سوەیدا لە باشووری سوریا، کە سوریا و ئوردن و ئەمریکا گەیشتنە دیمەشق.

سەردانەکەی کالکان دوو ڕۆژ دوای کۆبوونەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە پەراوێزی لوتکەی بەپەلەی عەرەبی و ئیسلامی لە دەوحە لەگەڵ شەراع هات بۆ تاوتوێکردنی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی تورکیا، گفتوگۆکانی نێوان کالکان و شەرع لەسەر پێشهاتەکانی سوریا، هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە سەقامگیری و پاراستنی یەکگرتوویی سوریا و یەکپارچەیی خاکی سوریا، هەروەها پێشهاتەکانی ناوچەکە لە نێوان پەرەسەندنی دەستدرێژیی ئیسرائیل.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP