هەرێم نیوز
ئەنجومەنی دەوڵەت ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كۆده‌بێته‌وه بۆ بڕیاردان له‌باره‌ی ناكۆكی نێوان هه‌رێم و به‌غدا په‌یوه‌ست به پرسی داهاتی نانه‌وتی و ڕاگه‌یاندنی ڕای دامه‌زراوه‌كه بۆ لیژنە یاساییەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كه له‌وباره‌یه‌وه پێكهێنراوه.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی دەوڵەت "كۆبونەوەی كۆتایی" ئەنجامدەدات بۆ یەكلاییكردنەوەی كێشەی داهاتە نانەوتییەكان‌و پێدانی بۆچونی خۆیان دەربارەی راپۆرتی لیژنە یاساییەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردو حكومه‌تی فیدڕاڵی عێراق و هه‌رێمی كوردستان نه‌یانتوانی بگه‌نه ڕێكه‌وتنێك له‌وباره‌یه‌وه.
كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت بە سەرۆكایەتی سەرۆكی ئەنجومەنی دەوڵەت و بە ئامادەبونی نوێنەرانی وەزارەتی دارایی عێراق، دیوانی چاودێری دارایی عیراق و بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی لە ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئه‌نجامده‌درێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دوێنێ له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا لەبارەی پرسی نەوت و موچە باسی له‌وه‌كرد، لەکۆبونەوەی رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق 48 کاتژمێر دراوەتە وەزیری نەوتی عێراق بۆ ئەوەی بابەتی ناردنە دەرەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێت، هه‌روه‌ها کۆمپانیاکانی بواری بەرهەمهێنانی نەوت ڕازیبون بەوەی بەپێی یاساکانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت و دەستبەرداری ئەو بابەتە بون کە بە یاسا بیانییەکان مافی ئەوان پارێزراو بێت".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، هەموو هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم و جێبەجێکردنی داواکارییەکانی حکومەتی فیدراڵ لەو پێناوەیە کە هیچ موچەیەکی موچەخۆرانی هەرێم نەفەوتێت، "لەبابەتی داهاتی ناوخۆش یاسا چی بۆ ئێمە دیاریکردووە پێوەی پابەندین بێ زیاد و کەم".