هەرێم نیوز
سەرۆکی ئۆکراین و سەرۆکی سوریا لە پەراوێزی کۆبوونەوە گشتیەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان چاویان بە یەکتر کەوت و لێکتێگەیشتنێکیان واژۆکرد بۆ پتەوکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات.
ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لەگەڵ سوریا لێکتێگەیشتنێکیان سەبارەت بە گەڕاندنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان واژۆکرد ، هەروەها پێشوازیش لەو هەنگاوە گرنگە دەکەن و ئامادەن پشتیوانی لە گەلی سوریا بکەن لەسەر بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری لەو وڵاتەدا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە میانەی دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆکی سوریا، بە وردی باسیان لە کەرتە گرنگەکانکردوە بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکان و ئەو هەڕەشە ئەمنیانەی رووبەڕووی هەردوو وڵات دەبنەوە و شێوازی بەرپەرچدانەوەیان.
زیلینسکی جەختیشیکردوەتەوە، وڵاتەکەی لەسەر بنەمای رێزگرتن و متمانەی یەکتر، پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سوریا بنیات دەنێن.