هەرێم نیوز
بڕیاری حكومەتی كاتی سوریا بۆ قەدەغەكردنی خوێندنی زمانی كوردی لە عەفرین و ناوچە كوردییەكان، لەلایەن پارتە سیاسییەكانەوە سەركۆنە دەكرێت. كۆمیتەی پارتی دیموكراتی كورد لە سوریا "ئەلپارتی" لە ڕاگەیەنراوێكدا، بڕیارەكە بە پێشێلكردنێكی ئاشكرای مافی كولتووری و نەتەوەیی كورد لە قەڵەم دەدا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، بڕیاری حكوومه‌تی كاتیی سووریا سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی خوێندن به زمانی كوردی له چه‌ند شارێكی رۆژئاوای كوردستان مه‌ترسیداره و كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان و حكوومه‌ته‌كه‌ی شه‌رعیش ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئه‌و بڕیاره پێشێلكاریه‌كی گه‌وره‌یه كه درهه‌ق به خوێندنی كوردی دراوه، خوێندن به زمانی دایك ساناترین مافی گه‌لانه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، زمانی كوردی ته‌نیا بۆ خوێندن نیه، به‌ڵكوو گه‌وهه‌ری ناسنامه‌ی میلله‌تێكه و زمان یه‌كێكه له كۆڵه‌كه سه‌ره‌كیه‌كانی هه‌ر گه‌لێك، بۆیه ره‌تكردنه‌وه‌ی بوونی هه‌ر گه‌لێك كه خاوه‌نی میژوو و خاكه، پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م درشمه‌كانی شۆرشی سوریایه كه له دژی به‌عس ده‌درا.
هاوكات له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، ساناترین مافی ڕه‌وا ئه‌وه‌یه كه خویندن به زمانی كوردی بخرێته مه‌نهه‌جی خوێندنه‌وه له قوتابخانه و په‌یمانگا و زانكۆكان كه ئه‌وه‌یان ده‌بێ له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری نوێی سووریا ڕێك بخرێته‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ كراوه پێشێلكارییه‌كی گه‌وره‌یه كه پێچه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی و فره‌نه‌ته‌وه‌یه.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، لێره‌دا ئه‌لپارتی پرسیارێكی ڕه‌وا ئاراسته‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی شه‌رع ده‌كات، ساناترین مافی رۆشنبیری بۆ گه‌لی كورد، زمانه‌كه‌یه‌تی، ئه‌گه‌ر زمانه‌كه‌شی قه‌ده‌غه بكرێ، ئیتر چۆن باس له ماف و ئازادی له داهاتووی سووریا ده‌كه‌ن؟!، چۆن ده‌ستوور بنوسرێته‌وه كه مافی گشت گه‌لانی سوریای تێدا نه‌بێت؟!.
له كۆتاییدا باس له‌وه‌ش كراوه "ئێمه وه‌ك ئه‌لپارتی دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه زمانی كوردی زمانێكی فه‌رمیه هاوشانی زمانی عه‌ره‌بی له ناوچه كوردییه‌كان، ده‌بێ زمانی كوردی بخرێته ناو مه‌نهه‌جه‌كانی خوێندنه‌وه و داوا ده‌كه‌ین به زووترین كات حكوومه‌تی كاتیی سووریا له بڕیاره‌كه‌ی بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی كوردی په‌شیمان بێته‌وه و خوێندنی كوردی بۆ ئه‌و قوتابخانانه‌ی كه به كوردی ده‌یانخوێند بگه‌ڕیته‌وه.