هەرێم نیوز
پرۆژەی هەژماری من لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی ئەیلوولی 2025، پێشوازی لە تیمی پرۆژەی هەژماری من کرد، بە مەبەستی وەرگرتنەوەی کارتە بانکیەکەیان و تەواوکردنی خۆتۆمارکردنیان لە پرۆژەکە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لە دیدارەکەدا، نێچیرڤان بارزانی پشتگیری خۆی بۆ پرۆژەی هەژماری من دووپات کردەوە و ستایشی ئەو تیمە لاوەی کرد کە پرۆژەکە بەڕێوە دەبەن".
ئاماژە بەوەش کراوە، "تیمەکە لە خاتوو شیلان دۆسکی، بەرپرسی پرۆژە تایبەتەکان لە نووسینگەی سەرۆک وەزیران، بە یاوەری ئاراس سەڵاح، سەرپەرشتیاری پرۆژەی هەژماری من، پێکهاتبوون."
باس لەوەش کراوە، "پرۆژەی هەژماری من، پرۆژەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بە بانکیکردنی مووچەی تەواوی مووچەخۆران، و تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەی هەژماری من تۆمارکراون. حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامانجیەتی تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2025 پرۆژەکە تەواو بکات."