هەرێم نیوز
پارتیی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌سه‌ر ئاستی باڵا و به‌سه‌رۆكایه‌تی بارزانی و بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه و له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
بەگوێرەی زانیاریەکان، كۆبونه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی كاراكردنی په‌رله‌مان و پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه باسكردن ده‌بێت له‌ڕێكه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا و دۆسیه‌ی نه‌وت و داهاته نانه‌ویته‌كان.
ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ش له‌كاتێكدایه، بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان شەممەی رابردوو، له پیرمام پێشوازی له بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان كرد و كۆبونه‌وه.
هەر ئەمڕۆ دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەواڵی خۆشیان دەربارەی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دەبێت.
وتیشی: “لێکتێگەیشتنی باش هەیە، ئومێد دەکەین لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا لەسەر ئەو خاڵانە رێکبکەوین کە هێشتا ماون.”
لەبارەی کاراکردنی پەرلەمانیش دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ وتی: “نازانم پەرلەمان ئەم مانگە کۆدەبێتەوە یان نا، بەڵام ئومێدەوارین زوو کۆببێتەوە”.