هەرێم نیوز
بەپێی نوسراوێکی فەرمی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ناوی فڕۆکەخانەی سلێمانی دەگۆڕدرێت بۆ فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی نێودەوڵەتی.
بەپێی نوسراوێک کە بەرواری ٧ی ئەم مانگەی لەسەرەو و دکتۆر حسێن عەلی حسێن، بەڕێوەبەری بازنەی بەڕێوبەرایەتی فڕۆکەخانەکەی عێراق ئیمزای لەسەر کردوە، باسی گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی کراوە و ئاراستەی سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق کراوە.
لە نوسراوەکەدا هاتوە گۆڕانکاریەکە لەسەر داوای دامەزراوەی جەلال تاڵەبانی ئەنجامدراوە و داواکراوە ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بگۆڕدرێت بۆ فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی نێودەوڵەتی.
لای خۆیەوە باڵوێز محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی جەلال تاڵەبانی بە میدیای گۆڕانی ڕاگەیاندووە: ماوەی چەند ساڵێکە سەر قاڵی بیرۆکەی گۆڕینی ناوی فرۆکە خانەی نێودەوڵەتی سلێمانیین بۆ فرۆکەخانەی جەلال تاڵەبانی نێودەوڵەتی و هەمو رێکارە ناوخۆیەکانیمان لە عێراق تەواو کردوە بڕیاری سەرۆک وەزیرانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکانمان بۆی وەرگرتوە
و تیشی: لە نزیکترین کاتدا لە مەراسیمێکدا تابلۆی فرۆکەخانەی سلێمانی لێدەکرێتەوەو ناوە نوێیەکەی لێ دەدەرێت کە بە ناوی فرۆکە خانەی جەلال تاڵەبانی نێودەوڵەتی