هەرێم نیوز
پۆلیسی سۆران دەڵێت ئەو مێرمنداڵەیان دەستگیرکردووە کە مامۆستایەکی لەناو قوتابخانەیەکدا بە چەقۆ بریندار کردبوو و دواتر هەڵاتبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەلایەن نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سۆران ئاگادار کراینەوە لە هەبوونی ڕووداوێکی زامداربوون بە چەقۆ بەناوی (ر. ش. ت) کە پێشەی مامۆستایە لە قوتابخانەیەکی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کە لە ناو قوتابخانە لە لایەن مێرمنداڵێکەوە کە لە دەرەوە هاتووەتە ناو قوتابخانە بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر مامۆستاکە و زامداری دەکات و دواتر هەڵاتووە."
دەشڵێت:" دوای وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی و ڕێکخستنی پەڕاوی لێکوڵینەوە توانرا تۆمەتباری نەوجەوانان بە ناوی (ر. م. ت) کە هەڵاتبوو، لە لایەن مەفرەزەی بەشی پۆلیسی ناو شاری سۆران دەستگیر کرا."
بەوتەی پۆلیس، لەدوای دەستگیركردنیشی، لەسەر بڕیاری دادوەری لێکوڵینەوەی سۆران بەپێی ماددەی 413 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.