دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

کەشێکی سارد ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

هەرێم نیوز

کەشناسێک پێشبینی دەکات کە سبەی گەرما کەم دەبێتەوە و لە کۆتای هەفتە هەوای سارد دەگاتە هەرێمی کوردستان.

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ و دوێنێ یەکێک بوو لە گەرمترین رۆژەکانی ئەم مانگە و لە سبەی سێشەمەوە 7/10/2025 کاریگەری ئەو گەرمایە لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کەمدەبێتەوە و پلەکانی گەرما 2 پلە دادەبەزن.

دەشڵێت لە کۆتای ئەم هەفتەیە و بەتایبەت لە رۆژی هەینیەوە 10/10/2025 بارستە هەوایەکی فێنک بۆ سارد لەدەریای ناوەراستەوە سەرجەم ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کەشێکی تەواو پایزەیی دەستپێدەکات.

ڕاشیگەیاندووە پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ماوەی ئێستا بەرێژەی 5 تا 7 پلە نزمدەبنەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ کاریگەریەکانی بەردەوامی دەبێت تا رۆژی دووشەمەی داهاتوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP