هەرێم نیوز
ئومێد سه‌باح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگه‌یاند، محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنی داوه له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیاری خه‌رجكردنی موچه‌ی مانگی 8ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدرێت. ده‌شڵێت، هه‌ركه بڕیاره‌كه درا، ئێمه‌ش 120 ملیار دیناری داهاتی نانه‌وتی ده‌نێرین.
ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان، وتی، وه‌زیره كورده‌كان له حكومه‌تی عێراق، په‌یامێكی ئێمه‌یان گه‌یاندبوه سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی، ئێمه سوپاسی سودانی ده‌كه‌ین كه تێگه‌یشتنی هه‌بوه بۆ په‌یام و داواكارییه‌كانمان، ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕو كه حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندییه‌كانی خۆی جێبه‌جێكردوه له پرسی نه‌وت، له پرسی داهاتی نانه‌وتیش ئاماده‌یه به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدراڵی له‌دوای بڕیاری خه‌رجكردنی موچه، ده‌ستبه‌جێ بینێرێت.
وتیشی، وه‌زیره كورده‌كان به‌ڵێنێكیان له سودانی وه‌رگرتوه كه له‌م هه‌فته‌یه بڕیاری خه‌رجكردنی موچه بدرێت.
ئومێد سه‌باح وتیشی، ئه‌گه‌ر له‌م هه‌فته‌یه بڕیاری خه‌ركردنی موچه بدرێت، ئێمه‌ش ده‌ستبه‌جێ داهاتی نانه‌وتی ده‌نێرین، واته هه‌ر كاتێك ئه‌وان بڕیاری خه‌رجكردنی موچه‌یان دا، یه‌كسه‌ر ئێمه پشكی گه‌نجینه‌ی فیدراڵی له داهاتی نانه‌وتی راسته‌وخۆ ده‌نێرین و 120 ملیار دیناره‌كه ئاماده‌یه.