هەرێم نیوز
پڕۆژەی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی دابەشکردنی سوتەمەنی لە سنوری پارێزگای هەولێر ڕاگەیەندرا و لە قۆناغی یەکەمدا 450 هەزار هاووڵاتی لێی سوودەند دەبن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی لیژنەی به‌رێوبه‌رایه‌تی نه‌وت و کانزاکانی هه‌ولێرو کۆمپانیای جێبه‌جێکار، پرۆژه‌ی گرێبەستی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی بۆ دابەشکردنی سوتەمەنی لە سنوری پارێزگای هەولێر راگه‌یەندرا.
ئومێد خۆشناو، ڕایگه‌یاند، ئه‌م هه‌نگاوی پرۆژه‌ی دروستکردنی کارتی ئەلیکترۆنی بۆ دابەشکردنی سوتەمەنی ( نه‌وت و گاز) هاوشێوه‌ی هه‌نگاوه‌کانی دیکه‌ی به ئه‌لیکترۆنیکردنی کاروباری داموده‌زگاکانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه.
ڕوونیشیکردەوە کە ئامانجی پڕۆژەکه خزمەتگوزاری گشتییه بۆ هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر کە مافی هەموو تاکێک بە یەکسانی دەپارێزێت و رێگر دەبێت لە دروست بوونی هەر کێشه‌و قەیرانێک لە سووتەمەنی به‌شی هاووڵاتیان، ئه‌وه‌ش به سروشتی خۆی گەڕاندنەوەی سیمای شارستانییه‌ته لەکاتی دابەشکردنی سوتەمەنییهکان، هەموو خێزانێک دەبێتە خاوەنی کارتی تایبەتی خۆی کە مافی پارێزراو دەبێت.
پارێزگاری هه‌ولێر رایگه‌یاند له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ست به دروستکردنی ئه‌و کارتانه ده‌کرێ و له قۆناغی یه‌که‌مدا 450 هه‌زارهاووڵاتی هه‌ولێر سوودمه‌ند ده‌بن و چاوه‌روان ده‌کرێ 50 هەزار هاووڵاتی خه‌ڵکی ناوچه کوردستانیه‌کانی ده‌روه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی کوردستان و به‌شێکیش له‌و ئاوارانه‌ی له هه‌رێمی کوردستانن سوودمه‌ند ده‌بن.
ئومێد خۆشناو وتیشی: “پرۆسه‌که به جۆرێکه بریکارەکانی دابەشکردن لە رێگای ئامێری کارتەکانەوە خزمەتگوزاریهکه دەگەێنن بە هاووڵاتیەکە و هەتا کارتەکەی خۆی بەکار نەهێنێت، بەشە سوتەمەنییەکە هەر دەمێنێت و نافەوتێ.
پارێزگاری هه‌ولێر، جه‌ختی له‌وه‌ش کرده‌وه، که ئه‌و پرۆژه خزمه‌تگوزاریه گشتییه، وەک لە یەکەمین پڕۆژەی رێکه‌وتنی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری دەستە خوشکی نێوان پارێزگای هەولێر و پارێزگای ناشڤێڵد ئەنجام دەدرێت