دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی خوێندنی باڵا مۆڵەتی سێ مانگ دەداتە قوتابییە نوێیەکان بۆ وەرگرتنی ژمارەی کەسی

هەرێم نیوز

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوە زانستی ڕایگەیاند قوتابیانی تازە وەرگیراو سێ مانگ مۆڵەتیان هەیە بۆ وەرگرتنی ژمارەی کەسی بێ هاوتا.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی خوێندکاران و قوتابییان و ڕاییکردنى مامەڵەکانیان بەشێوەیەکى خێرا و دروست نەبونى قەرەباڵغى و بەربەست بۆیان، ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی قوتابییان دا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: وەزیری خوێندنی باڵا بریاری دا بە پێدانى مۆڵەت بۆ ماوەى 3 مانگ بۆ وەرگرتنى ژمارەى کەسى بێ هاوتا (UPN) لەلایەن خوێندکاران و قوتابیانى تازە وەرگیراوى زانکۆکانەوە لە سەنتەرەکانى بایۆمەترى داخیلکردنیان لە سیستمى ئەلیکترۆنى (ZANKO) بەمەبەستى خۆتۆمارکردن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP