دواین هەواڵ

ئابوری‌

 17 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی سامانەسروشتییەکان: زیاتر لە 107 ملیۆن لیتر نەوت بەسەر هاووڵاتیان دابەشکراوە

هەرێم نیوز 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 107 ملیۆن لیتر نەوتی سپی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم دابەش کردووە.

ئەمرۆ یەکشەممە، 7ـی کانوونی یەکەمی 2025، بەرێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی کانزایی داتای دابەشکردنی نەوتی ماڵانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 107 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر نزیکەی 537 هەزار خێزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم دابەش کردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پارێزگای هەولێر 28 ملیۆن و 260 هەزار لیتر نەوت دابەشکراوە، لە پارێزگای سلێمانیش 46 ملیۆن و 228 هەزار لیتر نەوت و لە هەڵەبجە پێنج ملیۆن و 229 هەزار لیتر و لە دهۆک 12 ملیۆن و 186 هەزار و 200 لیتر نەوت دابەشکراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی 2025، بڕیاریدا نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان دابەش بکات، سەرەتای دابەشکردنەکەش لە ناوچە شاخاوییەکان دەستیپێکرد و دواتر لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەشکرا. 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP