هەرێم نیوز
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا یاسای رێگەپێدانی بەرگریی نیشتمانیی پەسەند کرد، کە هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی یاسای قەیسەر لە خۆدەگرێت و ساڵانێکە بەسەر سوریادا سەپێنرابوو.
پڕۆژە یاسایەكە بە 312 دەنگی بەڵێ و 112 دەنگی نەخێر لە ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەند کراوە.
بڕیارە هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەنگ لەسەر پڕۆژە یاساکە بدات و پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ پەسەند بکرێت.
یاسای قەیسەر لە ساڵی ٢٠١٩ بۆ سەپاندنی سزا بەسەر رژێمی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سوریا دەرچوو.
هەڵوەشاندنەوەی یاساكە پێشكەشكردنی راپۆرتی مەرجدار كردووە كە پشتڕاستی بکاتەوە دەسەڵاتدارانی نوێی سوریا شەڕی داعش دەکەن، مافی کەمینەکان دەپارێزن و خۆیان لە هەر کارێکی سەربازی بێ پاساو دژی دراوسێکانیان بەدوور دەگرن، ئەمەش ئاماژەیەکی دیارە بۆ ئیسرائیل.