هەرێم نیوز
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا لە وتارێکی ڕاستەوخۆدا لە کۆشکی سپییەوە، ڕایگەیاند، هەشت شەڕی ڕاگرتوە، هه‌روه‌ها تیشکی خستە سەر دەستکەوتەکانی لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا و کارنامەی خۆی بۆ ساڵی داهاتو.
دۆناڵد تره‌مپ له‌میانی وتاره‌كه‌یدا باسی له ده‌ستكه‌وته‌كانی كرد كه له خولی دوه‌می سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یدا و ڕایگه‌یاند، "توانیم هه‌شت شەڕ بوەستێنم و ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگەڕێنمەوە، ئێمە کۆتاییمان بە شەڕی غەززە هێنا، بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانمان نەهێشت و ئاشتیمان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەڕاندەوە".
تره‌مپ هه‌روه‌ها له وتاره‌كه‌یدا باسی له سوپای وڵاته‌كه‌ی كرد و وتی، "بەهێزترین سەربازی جیهانمان هەیە و دەسەڵاتی ئەمریکامان گەڕاندوەتەوە".
سەبارەت بە بابەتە ناوخۆییەکان، ترەمپ رونیكرده‌وه، "یاسای بێ وێنەمان خستوەتە ڕو بۆ پاراستنی سنورەکانمان، مانگی ڕابردو هیچ کۆچبەرێکی نایاسایی نەچوەتە ناو ئەمریکاوە، واشنتن لە جاران سەلامەتترە".
ترەمپ هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە " قوتابخانەکانی ئەمریکا لە توندڕەوەکان پاککراونەتەوە"، ئیدارەکەی لە ماوەی 11 مانگی ڕابردودا سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە و "ئێستا سەرۆکێکتان هەیە کە وا لەم وڵاتە دەکات کار بکات".