دواین هەواڵ

کوردستان‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

بارزانی پێشوازی لە نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد

هەرێم نیوز

بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە سەرۆکی نێردەی یۆنامی لە عێراق کرد کە بە مەبەستی ماڵئاوایی سەردانی کردبوو، لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی ستایشی ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد بۆ پشتیوانیکردن لە پڕۆسەی سیاسی.

ئەمڕۆ سێشەممە ، لە پیرمام،  بارزانی پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی نێردەی یۆنامی لە عێراق کرد.

سەردانەکەی نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی و بە مەبەستی ماڵئاوایی بوو، تێیدا سوپاس و پێزانینی خۆی نیشان دا بۆ ئەو پاڵپشتییە بەردەوامانەی بارزانی هەیبووە لەپێناو سەرخستن و پێشڤەچوونی ئەرکەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراقدا.

لای خۆیەوە بارزانی سوپاسی نێردەی تایبەتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد بۆ ئەو هەوڵانەی داویانە بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییەکان لە عێراق و پشتیوانییان بۆ سەرخستنی پڕۆسەی سیاسی.

هەروەها بارزانی ستایشی ڕۆڵی یۆنامی کرد لە دروستکردنی هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکان لەپێناو دەستەبەرکردنی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلانی عێراق و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ محەممەد ئەلحەسسان خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.
 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP