دواین هەواڵ

کوردستان‌

 4 کاتژمێر پێش ئێستا

: مەسرور بارزانی سوپاسی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

هەرێم نیوز 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و سوپاسی ڕۆڵی ئەرێنیی ناوبراوی کرد لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی 12ی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد ئەلحەسسان، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

لە دیدارەکەدا مەسرور بارزانی سوپاسی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد بۆ ڕۆڵی ئەرێنی لە هاوکاریکردنی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و کارکردنی لەپێناو ئارامی و سەقامگیریی عێراق و هەرێم.

لای خۆیەوە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێزانینی خۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی باشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربڕی.

تاوتوێکردنی دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوانیان بوو.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP