هەرێم نیوز
پۆلیسی راپەرین، دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند، کە سێ ساڵە بە بەردەوامی دزیان لە فرۆشگەیەک کردوە و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێکدا بلاویکردۆتەوە، دوای ساکاڵای هاوڵاتییەک، لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕانیە کە بە وتەی خۆی" لە فرۆشگەی خوێندنگەی سەفین و راپەڕین دزی لێ کراوە، کە پارەکی زۆر و خواردنی فرۆشگەکەیان لێ دزیووە" دەستیان کردوە بە لێکۆڵینەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتوە، پەراوی لێکۆینەوەیان بۆ دۆسیەکە کردوەتەوە و دوای بەدواداچون توانیویانە ناسنامەی تاوانباران ئاشکرابکەن و دوو تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیان دانایان بە تاوانەکەدا ناوە و وتویانە لە مانگی نۆی ساڵی 2023 وە تا رێکەوتی 20-12-2025 بە کاتی جیاجیا بە رێژەیەکی زۆر، کە نازانن چەندە لەو فرۆشگەیەدا پارەیەکی زۆر و خواردنێکی زۆریان دزیوە.
پۆلیسی راپەرین ئەوەشی خستوەتەڕوو، بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی 443 لە یاسایی سزادانی عیراقی تۆمەتباران راگیران و یەکێک لە تۆمەتبارەکان تەمەنی لەخوار 18 ساڵییەوەیە و ئەویدیکەش لەسەرو 18 ساڵەوەیە.