هەرێم نیوز
لەکاتی چوونیان لە هەولێرەوە بۆ سعوودیە بەمەبەستی بەجێگەیاندنی عومرە لە نزیک کەربەلا، خێزانێکی کورد تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبن بەهۆیەوە عومرەکارێک گیانی لەدەستدا و شەشی دیکەش برینداربوون.
کاروان ستونی وته‌بێژی حه‌ج و عومره‌ی هەرێم رایگەیاند، لە روداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک کەربەلا، حەوت هاووڵاتی هەرێم بوون بە قوربانی، کە بە مەبەستی بە جێهێنانی عومرە بەرەو سعودییە بەڕێکەوت بوون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، روداوەکە له رێگای كه‌ربه‌لا له نزیك نخێب رویداوە لە نێوان ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکان هەرێم و بارهه‌ڵگرێكدا و به‌هۆیه‌وه كه‌سێكیان، كه ژنه گیانی له‌ده‌ستداوه و شه‌ش كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش بریندار بوون و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەیەکی کەربەلان.
کاروان ستونی ئەوەشیخستەوەتەڕوو، شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه ده‌ستگیركراوه و له‌سه‌ر هێڵن بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانكاری بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه و برینداران بكرێت بۆ هه‌رێم، کە خەڵکی پردێن و لە هەولێر دادەنیشن.