هەرێم نیوز
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند کە بۆردومانکردنی شاری حەلەب جارێکی دیکە دەستیپێکردووەتەوە و گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق بە تانک و چەکی قورس گەڕەکەکانی ئەشرەفیە و دەوروبەری مزگەوتی ڕۆژهەڵاتیان تۆپباران کردووە.
ئەم پەرەسەندنە مەترسیدارانە هاوکاتن لەگەڵ کۆکردنەوەی ژمارەیەکی زۆر لە تانک و کەرەستەی سەربازی لە دەوروبەری گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە لە شاری حەلەب، کە ڕاستەوخۆ ناوچە نیشتەجێبووەکان و گیانی هاووڵاتییانی مەدەنی دەخەنە ناو مەترسییەکی گەورەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندەکە، ئەم هێرشانە نیشانەی توندبوونەوەی ململانێکانە لە ناوچەکەدا و مەترسیی ئەوەی لێدەکرێت کە بارودۆخی مرۆیی لەو گەڕەکانەدا بەرەو خراپییەکی زۆر بچێت بەهۆی بە ئامانجگرتنی ڕاستەوخۆی ماڵ و موڵکی خەڵک.