دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

ژمارەی قوربانییان لە گەڕەکە کوردنشینەکانی حەلەب بۆ ٤٦ کەس بەرزبوویەوە

هەرێم نیوز

بارودۆخی ئەمنیی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە شاری حەلەب گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار. بەپێی دوایین ئامارەکان، لە دوێنێوە بەهۆی بۆردومانی بەردەوامی چەکدارانی سەر بە حکوومەتی سووریا، ٤٦ کەس بوونەتە قوربانی.

لەو ژمارەیە، تاوەکوو ئێستا شەهیدبوونی ٥ هاووڵاتی و برینداربوونی ٤١ کەسی دیکە پشتڕاستکراوەتەوە، کە زۆرینەیان ژن و منداڵن. سەرچاوە مەیدانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بۆردومانەکان بە چەکی قورس ئەنجام دەدرێن و هاوکات چەکدارەکان هەوڵی بەردەوام دەدەن بۆ ئەوەی بچنە ناو قوڵایی گەڕەکە کوردنشینەکان، بەڵام ڕووبەڕووی بەرگرییەکی توند بوونەتەوە.

ئەم پەرەسەندنە توندوتیژانە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لەژێر گەمارۆیەکی تونددایە و بەهۆی بۆردومانەکانەوە زیانێکی زۆر بە خانوو و موڵکی هاووڵاتییان گەیشتووە، ئەمەش ترسی دروستبوونی کارەساتێکی مرۆیی لەناو گەڕەکەکاندا زیاتر کردووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP