هەرێم نیوز
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ دەبێتەوە و ڕایدەگەیەنێت، دەبێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور چارەسەر بکرێن و ڕێز لە قەوارەی فیدراڵیی هەرێم بگیرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی 1ی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە فەرهاد ئەترووشی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و گفتوگۆیان لەبارەی ڕۆڵی پەرلەمان لە بواری یاسادانان و داکۆکیکردن لە مافی پێکهاتەکان کرد.
مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا وێڕای دەربڕینی پشتیوانی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران وەک دەسەڵاتی یاسادانان، جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ "لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان."
هەروەها سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە پێویستە "ڕێز لە قەوارەی فیدراڵی و دەستووریی هەرێمی کوردستان بگیرێت."