دواین هەواڵ

کوردستان‌

 8 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی جەخت لە گرنگیی بوونی هەرێمی کوردستان وەک ئەندام لە یونێسکۆ دەکاتەوە

هەرێم نیوز

ئەمڕۆ یەکشەممە (١١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەسعەد تورکی سواری، نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە ڕێکخراوی یونێسکۆ کرد.

لە دیدارەکەدا، نوێنەری عێراق کورتەیەکی لەبارەی کار و چالاکییەکانیان لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی یونێسکۆ پێشکەش کرد. ناوبراو ئاماژەی بە گرنگیی نوێنەرایەتیکردنی سەرجەم پێکهاتە و ناوچەکانی عێراق، بە تایبەت هەرێمی کوردستان، لەناو ڕێکخراوەکەدا کرد بۆ ئەوەی کولتوور و مێژووی ناوچەکە بە باشی بە جیهان بناسێنرێت.

لای خۆیەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی بۆ هەوڵەکانی نوێنەری عێراق دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. مەسرور بارزانی جەختی لە خاڵێکی ستراتیژی کردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە هەرێمی کوردستان ببێتە ئەندامێکی بەشدار لە ڕێکخراوی یونێسکۆدا، تاوەکو بتوانرێت پەرەی زیاتر بە کەرتی پەروەردە، زانست و پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەکانی کوردستان بدرێت.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP