دواین هەواڵ

کوردستان‌

 12 کاتژمێر پێش ئێستا

ئاسایشی حەلەب: چەکدارانی دیمەشق لەبەردەم هێزەکانمان هەڵدێن

هەرێم نیوز

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە شاری حەلەب، نوێترین ئاماری پێکدادانە توندەکانی گەڕەکی ئەشرەفییەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە هێرشێکی بەرفراوانی سوپای سووریا و هاوپەیمانەکانیان تێکبشکێنن.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، شەڕڤانان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ قارەمانانە بەرپەرچی هێرشی تانک و زرێپۆشەکانیان داوەتەوە. لە ئەنجامی پێکدادانەکاندا، ١٣ چەکداری سەر بە حکوومەتی دیمەشق کوژراون و دوو زرێپۆشیش بە تەواوی تێکشکێنراون، هەروەها دوو چەکداری دیکەی سوپای سووریا بە دیل گیراون.

ئاسایشی ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، کە لە ئێستادا ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی ئەو بینا نیشتەجێبوونانە بەردەوامە کە چەکدارانی ڕژێم دزەیان تێدا کردبوو، جەختیشیان کردووەتەوە کە هێزەکانی دیمەشق لەبەردەم گورزەکانی ئەواندا بەرەو هەڵاتن دەچن.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP