دواین هەواڵ

کوردستان‌

 5 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی: هەرگیز ناهێڵین خوشک و براکانمان لە رۆژئاوای کوردستان بە تەنیا بمێننەوە

هەرێم نیوز

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا لە داڤۆس رایگەیاند، کە هەرچی لە توانایاندا بێت بۆ پاڵپشتیی رۆژئاوای کوردستان ئەنجامی دەدەن. جەختی کردەوە کە دۆخی رۆژئاوا و راگرتنی شەڕ و هێرشە ناڕەواکان، بووەتە بابەتی سەرەکیی دیدارەکانی لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان لە کۆڕبەندی داڤۆس.

 
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە کرد کە هەوڵێکی جیدی لە ئارادایە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و بەرقەرارکردنی ئاشتی، تاوەکو ئەو ترس و فشارە دەروونییەی لەسەر خەڵک هەیە نەمێنێت.

 

هەروەها باسی لەوە کرد کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر، هەردوولا گەیشتوونەتە تێگەیشتنێک بۆ بەردەوامیی ئاگربەست و رەخساندنی دەرفەت بۆ سەقامگیریی هەمیشەیی.

مەسرور بارزانی تیشکی خستە سەر هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی و رایگەیاند، کە سەرۆک بارزانی هەر لە رۆژی یەکەمەوە لە هەوڵی بەردەوامدایە و لە پەیوەندیی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع داوای کۆتاییهێنانی بە شەڕ کردووە.

 

وتیشی کە سەرۆک بارزانی لە سەردانەکەیدا بۆ ئیتاڵیا، پەیامی پێویستیی راگرتنی شەڕی رۆژئاوای کوردستانی بە جیهان گەیاندووە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP