دواین هەواڵ

کوردستان‌

 23 کاتژمێر پێش ئێستا

مەسرور بارزانی و وەزیری وزەی ئیمارات کۆبوونەوە؛ "هاوکاریی پڕۆژەی ڕووناکی و کارەبای 24 کاتژمێری دەکەن"

هەرێم نیوز

سەرۆکی حکومەت لە دوبەی لەگەڵ وەزیری وزەی ئیمارات کۆبووەوە و باسیان لە "کارەبای 24 کاتژمێری" کرد، ئیماراتیش ئامادەیی تەواوی دەربڕی بۆ سەرخستنی پڕۆژەی ڕووناکی.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی 2ی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی "لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان" لە دوبەی، لەگەڵ سوهەیل ئەلمەزروعی، وەزیری وزە و ژێرخانی ئیمارات کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی "ژێرخان و وزە و بە تایبەتی کەرتی کارەبا."

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، تەوەرێکی گرنگی دیدارەکە تایبەت بووە بە "پڕۆژەی ڕووناکی و دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە هەرێمی کوردستان"، لەم ڕووەوە وەزیری وزەی ئیمارات بەڵێنی داوە کە وڵاتەکەی "ئامادەی هەموو هاوکارییەکە" بۆ سەرخستنی ئەو پڕۆژەیە.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP