دواین هەواڵ

کوردستان‌

 1 رۆژ پێش ئێستا

ڕێکاری حاجی عەلی دەستگیر کرا

هەرێم نیوز

دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕایگەیاند، هێزەکانیان تۆمەتبارێکیان بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی نەشیاو دەستگیرکردووە.

دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند گرتەڤیدیۆیەکی تۆمەتبار (ڕێکاری حاجی عەلی) لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەوە، کە تێیدا بە شێوەیەکی نەشیاو و دوور لە پرەنسیپە کۆمەڵایەتییەکان مامەڵەی لەگەڵ کەسانی بەرامبەر دەکرد، ناڕەزایەتی هاووڵاتییانی لێکەوتەوە.

ئاسایشی هەرێم ئاماژەی بەوە کردووە، دەستگیرکردنی ناوبراو لەسەر سکاڵای هاووڵاتییان و دوای بەدواداچوونی وردی هێزەکانیان بووە لە شەوی ڕابردوودا. لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی ماددەی (٢) لە یاسای "خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی" دەستگیرکراوە.

دەزگای ئاسایش جەختی کردەوە کە دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار کراوەتەوە و ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەری بەردەوام دەبن، تاوەکو ڕادەستی دادگا دەکرێت بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی.



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP