دواین هەواڵ

ئابوری‌

 3 کاتژمێر پێش ئێستا

وەزارەتی دارایی هەرێم ١٢٠ ملیار دیناری خستە سەر هەژماری بانکی حکومەتی فیدراڵ

هەرێم نیوز

لە چوارچێوەی ڕێککەوتنە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، داهاتی نانەوتی مانگی کانوونی دووەمی ڕادەستی بەغدا کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (٥ی شوباتی ٢٠٢٦)، بڕی ١٢٠,٠٠٠,٠٠٠,٠٠٠ (سەدو بیست ملیار) دینار وەک داهاتی نانەوتی مانگی کانوونی دووەمی هەرێمی کوردستان، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی وەزارەتی دارایی، پڕۆسەی گواستنەوەی پارەکە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراقئەنجامدراوە.

ئەم ڕێکارە لە چوارچێوەی پابەندییەکانی هەرێمی کوردستانە بە یاسای بودجە و ڕێککەوتنەکان بۆ شەفافکردنی داهاتە نانەوتییەکان، ئەمەش ڕێ خۆش دەکات بۆ بەردەوامیی ناردنی شایستە داراییەکان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە.

 



Copyright © 2020 All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP